زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، ئـــاگـــادارکراینەوە لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ ( سەفین خورشید میران ) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان ،لە ئەنجامدا کەسێک بە سەختی برینداربوو .
هاتووچۆی سۆران، ئاشکرای کردووە، ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا بیکاشۆ و پیکاپ مەرزیە بووە، لە ڕێگای گەلی علی بەگ تووشی پێکدادان بوونە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک بە سەختی برینداربووە.
داوا لە شوفێران دەکەن، پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
































































