موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
بە بیاونووی ئاڵۆزی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق، دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، وەزیری دەرەوی عێراق زانیاری ئاشکرا دەکات .
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند:” لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا، هیچ شتێکی داخڵی نییە تا ئاستەنگ دروست بکات یا ڕێگر بێ لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاری کراودا .
زیاتر گووتی:” دۆخی ناخۆی عێراق سەقامگیرە و هیچ بەربەستێک نییە تا ئەو بگەینێت کە هەڵبژاردن دوابخرێت، بە پێچەوانەوە بانگەشەیەکی گەرم و گوڕ هەیە، ئەگەر شەڕێک دروست ببێ ئەوکات شتێکی ترە .
11ى 11ی 2025 بڕیارە ههڵبژاردنى خولى شهشهمى پهرلهمانى عێراق بهڕێوه بچێت و كۆمسیۆن ئامادەکاری تەواوی کردووە و ناوەندەکانی دەنگدان دیاری کراون و کارمەندان بۆ ڕۆژی دەنگدان خوول دەبینن .


































































