له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، (2490) پارچه زه‌ویی كارت تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، (2490) پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 11ی عارەب كەند لە هەولێر تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
بەگوێرەی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 2490 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 11ی عارەب كەند لە هەولێر له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌یان.


































































