عێراق رێژەیەكی باش لە یەدەگی زێڕی هەیە بەشێوەیەك كە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ریزبەندی چوارەم دێت.
ماوەیەكە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەكان بەشێوەیەكی رەچاو بەرزبووەتەوە، هەر وڵاتێكیش هەتا یەدەگی زێڕەكەی زۆر بێت ئابوورییەكەی بەهێز و سەقامگیرتر دەبێت.
لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتان دێت لە رووی زۆری یەدەگی زێڕ كە زیاتر لە 8133 تۆن زێڕی هەیە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش عێراق لە ریزبەندی چوارەم دێت كە زیاتر لە 162 تۆن زێڕی هەیە.
ئەمی خوارەوە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبییە لە رووی یەدەگی زێڕەوە:-
1- سعوودییە 323 تۆن
2- لوبنان 256 تۆن
3- جەزائیر 173 تۆن
4- عێراق 162 تۆن
5- لیبیا 146 تۆن
6- میسڕ 128 تۆن
7- قەتەڕ 115 تۆن
8- كوێت 79 تۆن
9- ئیماڕات 74 تۆن
10- ئوردن 72 تۆن
ریزبەندی وڵاتانی جیهانیش لە رووی یەدەگی زێڕ بەمشێوەی خوارەوەیە:-
1- ئەمریكا 8133 تۆن
2- ئەڵمانیا 3350 تۆن
3- ئیتاڵیا 2451 تۆن
4- فڕەنسا 2437 تۆن
5- رووسیا 2326 تۆن
6- چین 2302 تۆن
7- سویسڕا 1039 تۆن
8- هیندستان 880 تۆن
9- ژاپۆن 846 تۆن
10- توركیا 639 تۆن
































































