زاری كرمانجی:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆیە و تەق تەق ٥٠٠ سەبەتەی خۆراکی بەسەر خەڵكی هەژار و کەمداهات دابەش كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جگە لە پڕۆژەكانی بە بەردەوامی لە دە سێكتەر خزمەتگوزاری و هاریكاری پێشكەش دەكات. ئەك لەو سێكتەرانی ئاسایشی خۆراكە و لەم سێكتەرە بەپێی ڕێنماییەكانی پڕۆگرامی خۆراكی جیهانیی(WFP) لەسەر دابینكردنی خۆراك كار دەكات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی فراوان لەم سێكتەرەدا كار دەكات، لە كاتی كارەساتەكاندا خۆراكی گەرم و ئامادە و دواتر خۆراكی وشك بە سەر لێقەوماواندا دابەش دەكات، هەروەها هەوڵی زیادكردنی بەرهەمی خۆراك لە ڕێگەی ڕاهێنان و خانووی پلاستیكییەوە دەدات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی بەخشەر و خێرخوازانی ناوخۆ و وڵاتان و ڕێکخراوەكانی هاریکاربەخش، ڕۆڵی گەورەی لە خزمەتکردنی چین و توێژینەوەکانی(ئاوارە و پەنابەر و خەڵكی لێقەوماو و كەمداهات و كەسانی بێدەرەتان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاکانی عێراق و لە دەرەوەی وڵاتیش) هەبووە و، سەبەتەی خۆراک، گۆشتی قوربانی، ئاوی پاكژی خواردنەوە، خۆراکی گەرم و… هتد پێشكەش كردوون.


































































