زاری كرمانجی – سۆران :
كۆمبسیۆنی هەڵبژاردن ئاشكرای دەكات كە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیەندرێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرینی یەكەمی 2025 ڕاگەیاند “لە ڕۆژانی دەنگداندا هیچ قەدەغەیەكی هاتووچۆ ڕاناگەیەندرێت و هاتووچۆ لە سەرجەم شارەكان ئاسایی دەبێت.”
هاوكات دوێنێ كۆمیسیۆن چەند ڕێنمایییەكی دیكەی بڵاو كردووە و ڕاگەیاند “بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت هیچ دەنگدەرێك بێ كارتی دەنگدان بچێتە بنكەكانی دەنگدان و بردنە ژوورەوەی مۆبایلیش بۆ بنكەكانی دەنگدان قەدەغەیە.”
وابرِياره دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 9ـی 11ـی 2025 و دەنگدانی گشتیش لە 11ـی 11 بهڕێوهبچێت.

































































