مستەفا دۆلەمەری-مێرگەسۆر:
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر بە زاری کرمانجی گووت:” دوێنێ ئێوارە هاووڵاتییەک بە ناوی کەرەم فەقێ عارەب، دانیشتووی گوندی سێلکێ سەر بە ناحیەی شێروان مەزن، قەزای مێرگەسۆر، کە پیشەی پێشمەرگە بووە بەر مین کەوتبوو، گەیەنرا نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر”.
گوتیشی:” کاتێک نەخۆشەکە گەیەنرایە نەخۆشخانە خوێنێکی زۆری لەبەر چووبوو، نەشتەرگەریمان بۆ کرد بە سەرکەوتووی تەواو بوو لەسەر داواکاری خێزانەکەی ڕەوانەی هەولێر کرا، کاتێکیش گەیەنرا نەخۆشخانە لە هەولێر هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکراوە، چونکە پزیشکەکان گوتیان تەواوی چارەسەری بۆ کراوە لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر.
هاوکات د. هەرمێ پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی خۆی بەشداری کرد لە نەشتەرگەرییەکە.