ئادار عبداللە – وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە
لە سەدا 45 وەڵامی پرسیارەکان دەربارەی هەواڵەکان هەڵەی تێدایە توێژینەوەیەک کە لەلایەن یەکێتی پەخشی ئەوروپا (EBU)و (BBC) بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 2700 وەڵامی ئامادەکراو بۆ OpenAI و ChatGPT و Gemini بە هەڵە ولامیان داوەتەوە.
ماڵپەڕێکی جیهانی : ALJAZEERA بڵاوی کردۆتەوە کە مۆدێلەکانی AI وەک ChatGPT زۆرجار هەواڵەکان بە هەڵە پێشکەش دەکەن و زۆربەی کاتەکان بە هەڵە وڵامی پرسیارەکان دەدەن، 22 دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی لە 18 وڵات و بە 14 زمان هەمان پرسیاریان لە یاریدەدەرانی AI کرد لە سەدا 45 ی وەڵامەکان زۆرترین کێشەی تێدابوو ، چونکە لە سەدا 31 ی وەڵامەکان و ئەو زانیارییانەی تێدابوون.
لەلایەن سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئاماژەی پێ نەکرابوو. دووەم گەورەترین هۆکار کە بووە هۆی وەڵامدانەوەی هەڵە نەبوونی وردەکاری بوو کە ٪٢٠ کاریگەری لەسەر وڵامەکان هەبوو، ٪١٤ کاریگەری هەبوو لەسەر نەبوونی دەقی گونجاو. بەگوێرەی توێژینەوەکە، مۆدێلەکانی AI ڕووبەڕووی گەورەترین کێشە بووەوە، کە بەشێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە سەرچاوەوە هەیە، کە لە سەدا 76ی وەڵامەکان کاریگەرییان هەبووەو ناراست بوون. بەگوێرەی توێژینەوەکە، هەموو مۆدێلەکانی AI تاقیکردنەوەیان هەڵەی بنەڕەتی کردووە. لە پێشەکییەکی راپۆرتەکەدا، جین فیلیپ دی تێندەر، جێگری گشتی یەکێتی ئەوروپا و پیت ئارچەر، سەرۆکی بەشی AI لە بی بی سی، داوایان لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا کرد ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی هەڵە لە بەرهەمەکانیاندا.

































































