زاری کرمانجی-ڕواندز:
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستکرا بە ڕنین و قیڕکردنی ڕێگای سەرەکی جوندیان – کاولۆکان.
ئەحمەد قادرە سۆر، قایمقامی قەزای ڕواندز، بە زاری کرمانجی گووت: ” دەستمان کرد بە ئەنجامدانی پرۆژەی قیڕکردنی ڕێگای سەرەکی جوندیان -کاولۆکان، کە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی سۆران جێبەجێ کرا”.
دەشڵێت: ” ئەم ڕێگایە سەرەکی و نێودەوڵەتییە، لە ماوەی ڕابردوو گرفتی بۆ هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری و هاتووچۆی گشتی دروست کردبوو، لە بەرنامەمان دایە چەند ڕێگایەکی تریش بە هەمان شێوە نۆژن بکرێنەوە.