زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو دادەنێت، لە ئەگەری پابەندنەبوونیان سزا دەدرێن.
لە ڕاگەیەنراوێك وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە ئێستاوە تاوەكوو ڕێكەوتی 21ی 12ی 2022 ئەو هاوبەشانەی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئەگەر پێوەری ئاویان نەبەستووە و پێوەر ببەستن، سوودمەند دەبن لە داشكاندنی كرێی ئەو مانگانەی لەسەریانە كە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار دیاری كرابوو، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان، ئێستا بۆ 20 هەزار دینار لە ناوەوەی شارەكان كەم كراوەتەوە، هەروەها بۆ بڕی 10 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەكان كەم كراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەوە: ” بە پێچەوانەوە ئەو هاوبەشانەی پابەند نەبن، لەدوای ئەو ڕێكەوتەوە بڕی 80 هەزار دیناری مانگانەیان بۆ هەژمار دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی دووپاتی كردووەتەوە كە بۆ ئەوەی لە بڕیاری داشكاندنەكە سوودمەند بن، پێویستە بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو یان فەرمانگەی ئاو بكەن، كارمەندان لە پێشوازیتان دەبن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو و سوودمەندبوون لە داشكاندنەكە.