ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كردەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا بیكاشۆ لە ئەنجامی لادان لە ڕێڕەوەكەی دوو كەس بە سەختی بریندار بوون.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕووداوەكە لە دووسایدی جوندیان بوو، داوا لە شۆفێران دەكەین خێرای كەم بكەنەوە و پابەندی خێرایی دیاری كراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.
































































