زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، ڕایگەیاند:” کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی شیوان لە قه زای سیدەکان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، ئاماژەی بەوەداوە، پڕۆژەکە پێكدێت له دانانی هەردوو جۆری بۆڕی دکتایل و پۆلی ئەسیلین بە درێژای (١١٧٦٠) مەتر لەگەل دروست كردنى ئینتێک و دانانی تاخم غەتاس كە نزیکەی ٢٠٠ ماڵ لێی سوودمەند دەبن بۆ ئاوى خواردنەوه .
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، ئاشکراشی کردووە، ڕۆژەی گوندی شیوان بە گوژمەی( ٤٠٣٥٦٥،٠٠٠)چوار سەد و سێ ملیون و پێنج سەد و شەست و پێنج هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار لە لایەن کۆمپانیای گەرەوان جێبەجێ دەکرێت وە لە ئیستادا ٪ ٥٠ کارەکانی ئەم پڕۆژەیە تەواو بووە.

































































