ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی یهكهم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هاووڵاتییانی عێراقیی كه له وڵاتانی دهرهوه نیشتهجێن لە پارێزگا رەسەنەکانیان دهتوانن له رۆژی دهنگدانی گشتییدا دهنگ بدهن.
نیبراس ئەبو سوودە، جێگری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ههڵبژاردن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووه: “پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەران بەردەوام دەبێت بەبێ پچڕان تا ڕۆژی دەنگدان، ئهمهش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو هاوڵاتییان دەتوانن کارتەکانیان وەربگرن و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن”.
نیبراس ئەبو سوودە راشیگهیاند: “کۆمیسیۆن دابەشکردنی هیچ کارتێکی چاپکراو کە لە بەردەستیدایە دواناخات و بەردەوام دەبێت لە رادەستکردنی بە هاووڵاتییان له كاتی خۆیدا.
ئاشكراشی كرد: ” ئەو هاووڵاتییانەی کە زانیارییەکانیان نوێ نەکردووەتەوە یان بایۆمەترییان تۆمار نەکردووە لە ماوەی نوێکردنەوەی پێشوو بۆ شایستەبوونی هەڵبژاردن، دەتوانن دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ تەواوکردنی تۆمارکردنی بایۆمەتری”.
ئاماژەی بەوەشدا، “مافی ئەو هاوڵاتییانەی کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن لە ناو عێراقدا پارێزراوە و بەپێی یاسای کارپێکراو، ئەوان لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا لە پارێزگا رەسەنەکانی خۆیان دهتوانن دەنگ بدەن”.


































































