بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەمانەوێت بە هێزێکی دیکەوە بچینە بەغدا دهشڵێت، ئێمە ڕێزمان بۆ خەڵکی دیکە هەیە کە هاوبەشی ئێمەنە و حزبی کوردستانین، بەڵام سەرپشکی بزوێنەری هێزی کورد لە بەغدا و هەر شوێنێک، پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانییە.
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە بنەماکانی دەستووری عێراق کرد و ڕایگەیاند، “بنەمای دەستووری عێراق، عێراقێکی یەکگرتووی فیدراڵییە، ئەوەی گرینگە ئەوەیە دەمانەوێت بە چ شێوازێک خۆمان بۆ پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن ئامادە دەکەین، بە چ شێوازێک کاندیدەکانمان سەر دەخەین، بە چ شێوازێک بەهێزێکی دیکەوە بچینە بەغدا.
میرانی گوتیشی، “ئێمە ڕێزمان بۆ خەڵکی دیکە هەیە کە هاوبەشی ئێمەنە و حزبی کوردستانین، بەڵام سەرپشکی بزوێنەری هێزی کورد لە بەغدا و هەر شوێنێک، پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانییە.

































































