وەرگێران لە ئینگلیزیەوە – ئادار عبداللە
مانگی دەستکردی هایپەر سپێکترال توانای دیاریکردنی گۆڕانکارییە کیمیایی یان ماددییە بچووکەکانی سەر ڕووی زەوی هەیە کە مانگە دەستکردە ئاساییەکان ناتوانن بیدۆزنەوە، بەتایبەتی بۆ چاودێریکردنی کوالیتی دانەوێڵە و سەرچاوەکانی ئاو یان کاریگەری کارەساتە سروشتییەکان بەسوودن.
ماڵپەری جیهانی : ALJAZEERA بلاوی کردەوە پاکستان یەکەم مانگی دەستکردی ئەلیکترۆنی ئۆپتیکی (EO-1) ی پاکستان لە سەنتەری هەڵدانی مانگی دەستکردی جیوکوان (JSLC) لە باکووری چین، خۆی ڕەوانەی خولگەی کرد و بە “خاڵێکی گرنگ” ناوبرد کە پێشبینی دەکرێت پاڵپشتی ئامانجە نەتەوەییەکان بکات لە کشتوکاڵەوە تا گەشەپێدانی شار، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی.
ئەو وڵاتە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە مانگی دەستکردی H1 لە سەنتەری هەڵدانی مانگی دەستکردی جیوکوان لە باکووری ڕۆژئاوای چین بە سەرکەوتوویی هەڵدراوە. وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە توانا نیشتمانییەکان لە بوارەکانی وەک کشتوکاڵی ورد و چاودێری ژینگە و پلاندانانی شار و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان زۆر باشتر بکات.ئاماژەی بەوەشکرد کە توانای دۆزینەوەی مەترسییەکانی سەر زەوی و هەروەها پاڵپشتی پرۆژەکانی گەشەپێدانی وەک ڕێڕەوی ئابووری چین-پاکستان دەکات کە ئامانجی دروستکردنی ژێرخانی ئابووری باکووری ڕۆژئاوای چین بە بەندەری گوادار لە پاکستانە.


































































