ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
تێکئاڵانی تۆڕەکانی کارەبا و لق و پۆپی دارەکان بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەک. پەڕەی فەرمی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەكردووە: ” چاکسازی لەم بوارە دەکەن و ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن.
ئەمڕۆ، ڕێککەوتی ۲۰ـی ۱۰ـی ۲۰۲٥، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە چەند ناوچەیەک تێکئاڵانی لق و پۆپی دارەکان لەگەڵ تۆڕەکانی کارەبا بووەتە هۆی بچڕانی کارەبای هاوڵاتییان. بۆیە تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی و وەزارەتی کارەبا هەڵدەستن بە چاکسازی و لێکجیاکردنەوەی لقی دارەکان لە تۆڕەکانی کارەبا. لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: ئەم چالاکییەی وەزارەتی کارەبا و تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییانی هەر ناوچەیەک پێشوەختە بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە.
بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کارەبا داوای هاوکاری لە هاووڵاتییان دەکات بەوەی: بۆ ئاگاداربوون لام چالاکییە هاووڵاتییان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن لە ماڵپەڕی پڕۆژەکە و وەرگرتنی کورتەنامەی پێشوەختە.
هەروەها داوا دەکرێت، بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر زیانێک، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم چاکسازییە هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان لەژێر دارەکان ڕانەگرن.
































































