زاری کرمانجی – سۆران :
لە ڕێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونی، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، مامۆستا، فەرمانبەران و قوتابیان، گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلی قوتابیانی زانکۆ کرایەوە.
پڕۆژەی دروستکردنی گەراجی قوتابیان لەکەمپەسی زانکۆ سۆران، لەسەر داهاتی ناوخۆی زانکۆ، بە گوژمەی 74 ملیۆن و 255 هەزار دینار، دروستکراوە. ڕووبەری گەراجەکە، ۳٤٥۰ مەتر دووجایە و بەشێوازێکی ئەندازەیی، لەلایەن تیمی ئەندازیارنی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی سۆران، جێبەجێکراوە و بەتەواوبوونی ئەم پڕژەیە کێشەی نەبوونی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی قوتابیان چارسەر کرا.
جێی ئاماژەپێکردنە، هێلکاری ناو گەراجەکە، لەلایەن تیمی هێلکاری، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکراوە.

































































