زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 10 دۆلار بەرز بووەوە و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21یش بە 877 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـى تشرینی یەكەمی 2025، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە چوار هەزار و 261 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی 12 دۆلار بەرز بووەوە، نرخی زیویش لە بەرزبوونەوەدایە و ئۆنسەیەك لەو كانزایە بە 52 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 752 هەزار دینارە
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 877 هەزار دینارە
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 918 هەزار دینارە
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە یەك ملیۆن دینارە


































































