بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر،بڵاوی کردووەتەوە:“ ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە ئەوانەی کە پسوولەی خۆراکیان بلۆک کرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کرد بوو پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” ڕاستەوخۆ لە واتس ئاپ نامەیان بۆ دێت ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە خۆیان ئەپدەیت بکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان .


































































