زاری كرمانجی:
لەسەر راسپاردەو بە بڕیاری سەرۆك مەسعود بارزانی لە لایەن رێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول لە كۆسپێ سپی دەڤەری باڵەكایەتی لە سنووری گوندی پیروسوان سەر بە قەزای رواندز، لەسەر هەمان شێوازی خۆی بنیاتنرایەوە.
دوای نۆژەنكردنەوەی لەماوەی ڕابردوو لە مەڕاسیمێكدا، بە ئامادەبوونی مەلامستەفا بارزانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیداری و سەربازی و حزبی دەڤەرەكەو میوانان و ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول دوای تێپەڕبوونی 60 ساڵ بەسەر شۆڕش جارێكی دیكە ئەو نانەوەخانەیە لەسەر هەمان شێوازی خۆی بەشێوەی فەرمی كرایەوەو كەتەوەكار.
دیزاینی نانەواخانەكە، كە بەشێوەیەك جێبەجێ كراوە، كە گوزارشت لە هەمان نانەوەخانەی پێشووتر بكات، هەروەها شوێنی تایبەت تەرخان كراوە بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران و ڕێبواران، كە بەوێدا تێپەڕ دەبن و لە نانەوەخانەكە لادەدەن، تیایدا بوەستێنرێن و زیاتر ئاشنای مێژوو و بەرخودانی میللەتەكەمان بن.
































































