موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، لە سنووری قەزای سیدەکان سەر بە ئیدارەی سۆران دوو پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە واری جێبەجێکردندان و بەشی زۆری کارەکانیان تەواو بووە .
لە ڕاگەیێندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئیدارەی سۆران، ئاماژەشی بەوەداوە، پڕۆژەی درێژکردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ هەردوو گوندی نزاری و شیوان لە سنووری سیدەکان دەست بەجێبەجێ کردنیان کراوە، پڕۆژەی ئاوی نزاری پێكدێت له دانانی بۆڕی پۆلی ئەسیلین بە درێژای (٩٠٠٠) مەتر و خەزانی ئاو (٢٥٠)م٣ لەگەل لێدان و تجهییز کردنی بیر. كە نزیکەی ٢٠٠ ماڵ لێی سوودمەند دەبن بۆ ئاوى خواردنەوه .
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوکەی ئاوی سۆران، پڕۆژەی گوندی شیوان لە سیدەکاب بە گۆژمەی( ٣٧٨،٧٧٠) سێ سەدو حەفتا و هەشت ملیون و حەفت سەد و حەفتا هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار لە لایەن کۆمپانیای گەرەوان جێبەجێ دەکرێت وە لە ئیستادا ٪٤٠ کارەکانی ئەم پڕۆژەیە تەواو بووە.
جێگەی ئاماژەیە، شیوان و نزاری دوو گوندی بەرفراوانی قەزای سیدەکانن، ڕێژەی دانیشتوانی ئەو دوو گوندە نزیکەی 500 ماڵە و ماوەی چەندین ساڵە گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەتەواو کردنی ئەم دوو پڕۆژەیە گرفتی ئاو چارەسەر دەبێت.
































































