شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
ههوكردنی جگەر بریتییە لە کیسێکی پڕ لە چڵک لە ناو جگەردا. جگەر ئەندامێکە لە کۆئەندامی هەرسدا کە یارمەتی هەرسکردن دەدات و ئەرکی گرنگی دیکەی هەیە.
د.شێروان خۆشناو، پزیشكی پسپۆڕی ورد له كۆئهندامی ههرس,جگهرو ههناو بینی، دهڵێت:” جگەر رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە جەستەی مرۆڤدا، چونکە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ئەو خوێنەی کە لە کۆئەندامی هەرسەوە دێت بەر لەوەی بە جەستەدا بڵاوببێتەوە,کاتێك ئەم ئەندامە بەباشی کارناکات و تووشی هەوکردن دەبێت چەند گرفتێکی تەندروستی دروست دەبێت و کۆمەڵێك نیشانە لە جەستەدا دەردەکەون کە دەبێت بناسرێنەوە و پشتگوێ نەخرێن .
ئەو پسپۆڕەی کۆئەندامی هەرس، ئاشکرای دەکات، نیشانەکانی هەوکردنی جگهر، بریتین له ” زەردبوونی پێست، ئازار لە چاوەکاندا, ئازارو ئاوسانی سك, ئاوسانی قاچ و پێیەکان, خورانی پێست, تۆخبوونی رەنگی پێست, کاڵبوونی رەنگی پیسایی, ماندوێتی درێژخایەن, دڵتێكهەڵاتن یان رشانەوە, لەدەستدانی ئارەزووی خواردن “.






























































