زاری كرمانجی :
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، دوێنی 15 ی 11 ی 2022 ژمارەی دانیشتوانی جیهان ٨ ملیار كەسی تێپەڕاندووە.
بەشێك لە میدیاكانی جیهانی ئەم رۆژەییان بە رووداوێكی گرنگ و مێژوویی ناوبرد بۆ مرۆڤایەتی، بۆیە چركە بە چركە رێژەی زیادبوونی منداڵانی تازە لە دایكبووی جیهانیان هەژمار دەكرد تا رێژەی بوونی مرۆڤ لە سەر هەسارەی زەوی گەیشت بە 8 ملیار كەس، نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیاندراوێكدا باس لەوە دەكات كە ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی ١٩٥٠دا، ٢.٥ ملیار كەس بووە، ڕووبەڕووی گەشەیەكی بێ وێنە بووەتەوە.
هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی بیر هێنایەوە كە بە هۆی پێشكەوتنەكانی تەندروستی گشتی، خۆراك، پاكوخاوێنی كەسی و پزیشكی، تەمەنی مرۆڤ وردە وردە زیاد دەكات. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە وڵاتانی هەژار كێشەیەكی جددییە.
نەتەوە یەكگرتووەكان باس لەوەش دەكات كە دوای 15 ساڵی تر واتا ساڵی 2037 رێژەی مرۆڤ دەگاتە 9 ملیار كەس.