ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، فێستیڤاڵی پاییزی پیرمام-ی لە نزیک بەنداوی گۆمەسپان بەسەر کردەوە.
فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و جووتیارانی پارێزگەی هەولێر و هەرێمی کوردستان، بەرهەمە کشتوکاڵیی و شیرەمەنییەکانیان تێیدا دەخەنەڕوو.
فێستیڤاڵی پاییزی پیرمام چییە؟
فێستیڤاڵی پاییزی پیرمام، وەک نەریتێکی ساڵانە لە نزیک بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت و دەرفەتێکە بۆ جووتیارانی پارێزگەی هەولێر و سەرانسەری هەرێمی کوردستان تا بەرهەمە کشتوکاڵییە خۆماڵی و شیرەمەنییەکانیان نمایش بکەن و بەشداربووان چێژ لە خواردنی خۆش و کەشێکی گەرم و پڕ لە زیندوێتی وەربگرن.
فێستیڤاڵەکە وەک پردێک وایە لە نێوان شار و گوند و بەڕێگای ئەم جۆرە چالاکییانەوە گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵی دەدرێت و هانی جووتیاران دەدرێت بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر.


































































