محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” بۆ سەلامەتی و دووربوون لە نەخۆشیەكان تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییمان مانگانە هەشت رۆژ سەردانی هەموو گوندەكان دەكەن، تێیدا ئەو منداڵانەی كە تەمەنیان خوار 5 ساڵانە كوتانیان بۆ دەكرێت”.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سۆران” سوپاسی هاوكاری دایك و باوكان دەكات و وەك خۆی دەڵێ” خەڵك بەگشتی پێشوازی باش دەكەن لەكاتی چوونی تیمەكانی تەندروستی بۆ گوند و ئاوایەكان بەمەبەستی كوتانی منداڵەكانیان.

