شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:

بە پشت بەستن بە زانييارييهكانى ئەلجەزیرە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ناوی “جەنگی زیندو بوونەوە”ی بۆ شەڕی غەززە هەڵبژارد. ئەم ناوە لەلایەن کابینەی ئیسرائیلیشەوە پەسەند کراوە.
بتسلئیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل هەروەها بە جۆش و خرۆشەوە وشەی “جەنگ”ی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئيسرائيل بۆ سەر غەززە لە تویتێکدا بڵاوکردەوە.
سوپای ئيسرائيل کاتژمێرێک پێش ئێستا هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەست پێکردەوە، ئەوەش دوای بانگەشەی هێرشی زرێپۆشی ڕژیم لە شاری ڕەفەح.
دوابەدوای بانگەشەی تەقینەوەی زرێپۆشەکە و ڕاگەیاندنی کوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە، کەناڵی 14ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی بۆردومانی ئامانجەکانی ناوچەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە و جەبەلیای باکووری غەززەی کردووە.
































































