شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
لە تەواوی جیهان گۆشتی مریشك بە یەكێك لە خۆراكە سەرەكییەكانی مرۆڤ دادەنرێت، بەڵام پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە خۆمان لە خواردنی چوار بەشی مریشك بە دوور بگرین كە دەبنە هۆكاری زیانگەیاندن بە تەندروستیمان.
زۆرێك لە بەكتریا زیانبەخشەكان دەكەونە بەشی ژێر كلكی مریشكەوە كە پێ دەگوترێت قنەجوڕە، بۆیە پزیشكان پێمان دەڵێن كی ئەم بەشەی مریشك نەخورێت، چونكە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دادەنێت.
هەروەها یەكێكی دیكە لە بەشەكانی مریشك كە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت سییەكانییەتی ئەویش بەهۆی كۆبوونەوەی ڕێژەیەكی زۆری بەكتریا لەو بەشەی مریشكەكە.
سەری مریشك یەكێكی دیكەیە لەو شوێنانەی ماددەی زیانبەخشی تێدایە و چوارەمین بەشی مریشك بریتییە لە پێستەكەی كە بە چەوری دەوڵەمەندە و زۆر بەكتریا و ماددەی زیانبەخش لەسەر ڕووەكەیەتی.