زاری کرمانجی :
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کۆبووەوە .
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆز یورگن لیندسترۆم هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەکان جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە .
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جیاجیاکاندا لە سەرۆکی حکوومەت کرد .
هەردولا بیروڕایان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڵوگۆڕ کرد .


































































