مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە زانیاریی باوەڕپێكراویان لەبەردەستدایە كە بزووتنەوەی حەماس پلانی هێرشكردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی ناو كەرتی غەززەی هەیە .
لە ڕاگەیاندراوەكە هاتووە “ئەم هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەی دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی فەلەستین، پێشێلكردنێكی ڕاستەوخۆ و قورسی ڕێككەوتنی ئاگربەستە و هەوڵەكانی نێوەندگیران بۆ بەدیهێنانی ئاشتی تێك دەدات،” دەشڵێت “ئەمەریكا ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گەلی غەززە و ئاگربەستەكە دەگیرێتەبەر،”
لەگەڵ هاتنەكایەی ئاگربەست و كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە چەند شوێنێكی كەرتی غەززە، چەكدارانی حەماس گەڕانەوە ئەو ناوچانە و لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیەكدا كوشتنی بەكۆمەڵ و لەسێدارەدان لە غەززە ئەنجام دەدەن، وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لەو كەسانەی كە بە “خیانەتكار” ناویان دەبەن.

































































