زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی 2025، ڕێگەی بەنداوی گۆمەسپان-سماقوڵی کە بەدرێژی 24 کیلۆمەتر دەکرێتەوە، كه هەولێر بە سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە و بەستانداردێکی جیهانیی دروست کراوە.
ڕێگاکە کە بە دەوری بەنداوی گۆمەسپان لەنێوان چیایەک و بەنداوێک دروست کراوە، چوارڕییانی گۆمەسپان بە ڕێگەی سماقوڵی دەبەستێتەوە. ئهم ڕێگایه دوای ساڵێک لە دانانی بەردی بناغەی لە 15ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەمڕۆ به فهرمی دەکرێتەوە.
پرۆژەکە کاریگەریی لەسەر بواری گەشتیاری و ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەبێت، ڕێگا کۆنەکەش بەشێکی کەوتووەتە ژێر ئاوی بەنداوەکە، بەشێکی دیکەشی لەگەڵ پڕبوونی بەنداوەکە، ئەویش دەکەوێتە ژێر ئاو.
ڕێگای بەنداوی گۆمەسپان-سماقوڵی 24 کیلۆمەتری دووسایدە، زیاتر لە 10 ملیۆن مەتر سێجا، کاری بڕین و پڕکردنەوە لە شوێنە زۆر سەختەکان ئەنجام دراوە، شەش ژێر پرد و سێ بەرزە پرد و 70 ئاوبەری سندووقی لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکانی ڕێگا وەک دیواری پاڵپشت و پەرژین و هێماکانی هاتوچۆ و هێڵکاری ڕێگا لەخۆ دەگرێت.
































































