موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەرپرسی هۆبەی كشتوكاڵی سیدەكان، ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، بەرهەمی هەنگوین لە سنوورەكەمان زۆر زیادی كردووە .
عیمران محەمەد بەرپرسی هۆبەی كشتوكاڵی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ساڵی ڕابردوو ژمارەی هەنگەوانان لە سنوورەكەمان نزیكەی 200 هەنگەوان بوون، شەش هەزار پورە هەنگ و بەرهەمی یەك پور بە نزیكەی یەك كیلۆ بووە واتە تێكڕای بەرهەمی هەنگوینی پار ساڵ شەش هەزار كیلۆ بووە واتە شەش تەن بووە .
زیاتر گووتی:” دەڤەری برادۆست شوێنێكی لەبارە بۆ بەخێوكردنی هەنگ، كوێستانەكانی لەبارن بۆ بەخێوكردن و ڕاگرتنی هەنگ، بۆیە ئەمساڵ ڕێژەی هەنگ زیادی كردووە، لە هەمان كات بەرهەمی هەنگوینیش زۆر زیادی كردووە .
گووتیشی:” خەڵكانێك هەبوون لە دەرەوەی سیدەكانیش بۆ كاری هەنگەوانی ڕوویان لە سنووری سیدەكان كردبوو، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە تایبەت لە ماوەی كابینەی نۆ، گرنگی زۆر بە بەرهەمی ناوخۆی بە تایبەت بەرهەمهێنانی هەنگوین داوە، هەناردەكردنی هەنگوینی كوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوە وای كردووە خەڵكێكی زۆر ڕوو بكاتە كاری هەنگەوانی و هەلی كاری باش ڕەخساوە، هەنگوینەكەشیان لە بازاڕدا ساغ دەبێتەوە .

































































