مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، باندێكی دزیی لە ناوەڕاستی بەغدا هێرشیان كردووەتە سەر ناوەندێكی دابەشكردنی مووچە و بڕێكی زۆر پارەییان دزیوە .
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوێنێ شەممە 18ـى تشرینی یەكەمی 2025، باندێكی دزی لە ناوچەی یەرمووك لە بەغدا هێرشیان كردووەتە سەر ناوەند (منفژ)ێكی دابەشكردنی مووچە و بڕی 45 ملیۆن دیناری عێراقییان دزیوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستوویانەتەوە.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كاتێك هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، باندەكە شوێنەكەیان بەجێهێشتووە و تا ئێستاش نەیانتوانیوە شوێنی باندەكە بدۆزنەوە و دەستگیریان بكەن.

































































