زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ هونەر غفور توفیق ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ، لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە .
هاتووچۆی سۆران، ئاشکرای کردووە، ڕووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری شۆڤرلێت ئۆپترا و کیا مۆتۆرس دووتەنی لە گەلیی عەلی بەگ نزیک شەلال ، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێرانیش دەکات، پابەندی خێرایی دیاری کراوبن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
































































