زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، ئـــاگـــادارکراینەوە لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ ( نشوان عارف عدی ) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا، لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو .
هاتووچۆی سۆران، ئاشکرای کردووە، ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلی جۆری ڤاڵڤۆ تڕێلە بووە، لە ڕێگای سپیلک شانەدەر نزیک گوندی جۆنەرە لە ڕێگا لایدا و خۆی کێشا بە پەرژینی ڕێگا ، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک برینداربوو. داوا لە شوفێران دەکەن، پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

































































