موڕشید برادۆستی ـ زاری کرمانجی
ئەمرۆ شەممە، لەبەردەوامی بانگەشەیی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەقەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران چالاکییەک بەرێوەچوو.
مامۆستا موساداود بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری و هزری داستانی خواکورک، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ لە بەردەوامی کار و چالاکیەکانماندا هەڵساین بە ڕێکخستنی نمایشێکی ئەسپ سواری بۆ سەرخستنی لیستی ” ٢٧٥ “ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ژمارە ” ٢٧ “ـی بەڕێز ” محەمەد عبدولعەزیز برادۆستی “.
زیاتر گووتی:” ئەسپ سوارەکان بە ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو سەنتەری قەزای سیدەکان بەرەو دەروازەی سیدەکان بەڕێکەوتن و نمایشەکەیان ئەنجامدا .
بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری و هزری داستانی خواکورک، دووپاتی لەوەکردەوە، لەدەروازەی شار بە سروود و گۆرانی بۆ لیستی پارتیمان کۆتاییمان بەنمایشەکە هێنا. بەناوی کاگێڕی ناوەندی ڕۆشنبیری و هزری داستانی خواکوڕک زۆر سوپاسی برایانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆی سیدەکان و بنکەی تەندروستی سیدەکان و برایانی پێشمەرگە دەکەین کە زۆر هاوکارمان بوون لەو چالاکییە .

































































