شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە سێرڤەرە نوێیەكانی كۆمپانیای Nvidia (Blackwell) بە تەنیا تا ١٢٠ كیلۆوات كارەبا بەكاردەهێنن ! لە كاتێكدا نەوەی پێشوویان (هۆپەر) تەنیا 10 كیلۆوات بەكارهێناوە.
هەندێك كۆمپانیای وەك ئۆپن ئای و مێتا خەریكی دروستكردنی داتا سێنتەرن كە زیاتر لە 10 گیگاوات كارەبا بەكاردەهێنن كە یەكسانە بە بەكارهێنانی كارەبای چەند ملیۆنێك ماڵ !
هەروەها ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی باس لەوە دەكات كە تا ساڵی ٢٠٣٠ بە تەنیا AI دەتوانێت بەكارهێنانی كارەبای جیهان دوو هێندە زیاد بكات!

































































