زاری كرمانجی-سۆران
پزیشكانی پسپۆر چەند نیشانەیەك ئاشكرا دەكەن بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.
یەكەم: دروستبوونی ئازار لە سنگدا زۆرجار ئەو ئازارە جگەلە سنگ دەگوازرێتەوە بۆ بەشەكانی تری لەش وەكو باڵەكان، پشت، شەویلگەكان.
دووەم: فشاری سینگ، دروستبوونی ئەم فشارە بە ڕێژەیەكی كەم لە پیاواندا دەردەكەوێت، بەڵام لە خانماندا توندتر دەبێتەوە. زیادبوونی ئەو ئازارە لە سنگدا بۆ چەند خولەكێك، ئەم فشارە وەكو گوشینی سینگ لە خانماندا دەردەكەوێت.
سێیەم: ئارەقكردن و كورتی هەناسە، ئەگەر لە كەشوهەوایەكی ساردا ئارەقەت كردەوە یان لە كاتی ئەنجامدانی وەرزشدا تووشی ئازاری سنگ بوون، ئەوە نیشانەیە بۆ تووشبوونتان بە نەخۆشییەكانی دڵ.
چوارەم: هێڵنجدان یان ڕشانەوە، ئەم نیشانەیە زۆرجار بە میكرۆبی گەدە ناسراوە، بەڵام لەكاتی نەخۆشیەكانی دڵدا خانمان چەند جارێك توشی هێڵنج دان و ڕشانەوە دەبنەوە، پێویستە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە سەردانی پزیشك بكەن.

































































