زاری کرمانجی – ڕواندز :
دوای ماوەیەک لە بوونی قەیرانی غاز لە شارەکەدا، دوێنێ سێ شەممە بە بڕیاری قایمقامی قەزای ڕواندز لیژنەیەک لە هەر یەک لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕواندز، بەشی پۆلیسی ڕواندز، نوێنەری قایمقامیەت) پێکهێنراوە.
ئامانج لە دروستکردنی ئەو لیژنەیە هەر وەکوو لە ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ڕواندز هاتووە:” بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە کاتی دابەشکردنی غاز دروست دەبێت، هەروەها ئەو لیژنەیە سەرپەرشتی دابەشکردنی غاز بۆ گەرەکەکان و هاووڵاتییان دەکات، بۆ ئەوەی بە باشی بگاتە دەستی هاوشارییان لە گەڕەکەکان و شوێنەکان و گوندەکان و ناحیەی وەرتێ”،
هەر وەکوو لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە قایمقامیەت سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە و ئەو دابەشکردنە دەکات.
ئەرکێکی تری لیژنەکە بەدواداچوون و چاودێری کردنی پێوەری غازە و بەردەوام پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بڕی پێویست لە ناو بوتڵەکەدا هەیە یان نا، ئەگەر لە ناو بوتڵەکە بڕی پێویست نەبوو ئەوا سەرپێچیکار ڕووبەڕووی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە هاوکار و پاڵپشتی لیژنەکە بن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی غاز لە شارەکەدا، داوکاریشن کەوا هاوشارییان لە هەبوونی هەر کەموکوڕییەک ئاگاداریان بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەم لیژنەیە چارەسەری گرفتەکان یان ئەو شوێنانەی کە نەتوانراوە غازیان پێ بگات، یان هەر هاووڵاتییەک گلەیی هەبوو، پێیان ڕابگەیەنن، بۆ ئەوی بتوانن هاووڵاتییان لە گرفتی پێدانی سووتەمەنیی غاز بێ بەش نەبن، بتوانن بڕەکەیان پێ بگات”.