زاری كرمانجی-سۆران
مریشك فرۆشێك لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران ئاشكرای دەكات، كە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لە دابەزین كردووە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 2400 دینارە، ئەوە لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو كیلۆی بە سەرووی 2500 دینار بوو”.
ئاشكراشی كرد: “هۆكاری دابەزینی نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕ، بەهۆی ئەوەیە كە چوونی بۆ شارەكانی عێراق قەدەغەكراوە، بەمەش پێشبینی دەكرێت زیاتر نرخەكەی ڕوو لە دابەزین بكات.

































































