مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەربژێرێكی ئافرەت بۆ پەرلەمانی عێراق داوا لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەكات بە هیچ شێوەیەك دەنگی پێ نەدەن و بەڵێنیش بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەدات ئەگەر دەربچیت ژن بۆ 30 گهنج دەهێنێت .
مەروە حامید عیساوی، بەربژێری هاوپەیمانیی تەفەوق لە پارێزگای سەڵاحەدین، لە پۆستێكی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕاگەیاند “نامەوێت هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا دەنگم پێ بدەن ،”
عیساوی دەڵێ “تەنیا دەنگی هاندەرانی ڕیاڵم بەسە،”
ئەو بەربژێرەی هاوپەیمانیی تەفەوق بەڵێن بە هاندەرانی ڕیاڵ دەدات كە لە یەكەم ڕۆژی كاركردنی لە پەرلەمان بە جلی ڕیاڵ مەدریدەوە دەبێت و دەشڵێت “ئەگەر ببمە پەرلەمانتار، ژن بۆ 30 گەنجی هاندەری ڕیاڵ مەدرید دەهێنم.”
مەروە ئاشكراشی دەكات كە هاوژینەكەی هاندەری بارسێلۆنایە، بەڵام خۆی و كوڕە بچووكەكەی هاندەری سەرسەختی ڕیاڵ مەدریدن .

































































