رێبوار حەمەلاو شوانی
پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد دروشمی ( كەركووك دڵی كوردستانە)ی راگەیاند ؛ ئەمە هەرگیز بە ئێستاشەوە لە چوار چێوەی دروشم نەمایەوە ، بەڵكو وڵاتانی داگیركەر و زڵهێزانیش باش ئەو راستییە دەزانن پارتی هەرگیز و شازش لە سەر كوردستانیبوونی كەركووك ناكات و ئەگەر بە خوێن وگیانیشی بێت و شۆڕشێكی مەزنیشی لە پێناو كردە قوربانی ، لەگەڵ ئەوەی داگیركەران وهەموو جۆرە كارت و بەكرێگیراوێكیان بۆ ڕێگریكردن لە سڕینەوەی شوناسی كوردستانبیوونی ئەو شارە گڕتەبەر ، چەندین جاریش بە ئاگروئاسن و پیلانگێری هەوڵیان دا ، بەڵام رژدبوونی پارتی وبارزانی ڕێگەی نەدا خەونی نەیارانی كەركووك بێتەدی .
بەدرێژایی مێژوو گەلی كورد ڕووبەڕووی خیانەتكاری و گەلەكۆمەكی و پیلانگێری قرێژ ربووەتەوە ، كە دیارترینیان ، پیلانگێری وهێرش وپەڵاماردانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بووە ، بەشێوەیەك هەموو داگیركەران بە جۆرێك بەشداریان كردبوو كە لەلایەك كەركووك و لەلایەك دیكە كۆتایی بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بهێنن ، بەڵام پارتی وبارزانی ڕێگەی نەدا كەركووكی دڵی كوردستان شوناسی دڵ و كوردستانیی بوونی خۆی لەدەست بدات ، بۆیە هەنگاو بەهەنگاو كاری كرد ڕێگری لەو ستەمكاری وسیاسەتی پەراوێز خستنی گەلی كورد و كەركووك بگیرێت ، هەموو خەڵكی ڕەسەنی كەركووك گەواهیدەرەی ئەو راستیەن بوونی پارتی واتە سەقامگیری و ئاشتی و واتە دڵنییایی ، واتە ڕێگریكردن لە شۆڤێنییەكان بۆ سووكایەتیكردن بە خەڵكی كاسب وجوتیار و پارێزگاریكردن لە شكۆ و كوردبوون و ئاڵا .
هۆكاری دژایەتیكردن و هێرشكردنە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەوا بوو كە پارتی هەرگیز وازی لە كوردستانیبوونی كەركووكی دڵی كوردستان نەهێنا ، بە پێچەوانەی هەندێك هێزولایەن كە ملی بۆ داگیركەرێك شۆڕ كرد كە دەستیان هەبوو لە ئەنفال و كیمیاباران و كۆمەڵكوژی گەلی كورد ، بەڵام پارتی هەمیشە خۆی بەخاوەن و بەرپرسیاری دڵی كوردستان زانیووە ” لەو پێناوەشدا كەركووك و كەركووكییەكانی لەسەروی هەمو وبەرژوەندی و پۆست وپایەك زانیووە و لەڕووی خواستی كوردایەتی و خۆڕاگریی كوردانەوە ” رێگەی نەدا بە هەڕەشە و میلیشیا و پیلانی خۆفرۆشانەوە كاریگەری لە سەر كوردبوون و كوردستانبیوونی ئەو شارە بكات
كەركووك ، شاری تێكۆشەران و سیاسەتمەداران و پێشمەرگەیە ، مێژوویش سەلماندی كە پارێزەری ئاڵا و شكۆ و كوردستانیبوونی دڵی كوردانە ،نەك لە چوارچێوەی دروشم ، خۆ ئەگەر ئەو لایەنانەی بە پاڵپشتی بەغدا خۆیان لە كەركووك شانۆگەری خۆشەویستی كەركووك دەنوێین ” بۆچی تەنیا بە یەك فیشەك بەرگریان لە كەركووك و كەركووكییەكان نەكرد و نیوەی خاكی كوردستانیان رادەستی ئاغاكانیان كرد لە بەغدا و تاران ، بۆیە ، ئەوەی پێداگرە و رژدە لە سەر جێبەجێكردنی دەستوور و بەتایبەتی مادەی 140 هەر لە كەركووكەوە تا شەنگال تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە ، هەر ئەوە چەندین ساڵە لە ڕۆژانی سەخت و تەنگانەدا لە سەر هێڵە و بەرپرسیارانە هەموو ئەركی كەركووك و ناوچە داگیركراوەكانی خستۆتەسەر ئەستۆی خۆی
پارتی نەك تەنیا ئێستا ، بەڵكو هەمیشە هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە حیسابی بۆ كەركوك كردووە و بە ئێستاشەوە سەرۆك مسعود بارزانی ، ئامادە نەبووە دەستبەردای كوردستانیبوونی كەركووك بێت و هەمیشە هەوڵی داوە و بەردەوامیشە تا گەڕاندنەوەی كەركووكی دڵی كوردستان بۆ باوەشی كوردستان ؛ بەدڵنییاییەوە دونیا بینی و خەونەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لە پێناو كوردایەتی و گەڕاندنەوەی شكۆی كەركووك و كەركووكیەكان وبەتایبەتی ئەوانەی كە چەندین ساڵەڕووبەرووی ستەمكاری زۆر بوونەتەوە
بەدڵنییاییەوە ، بەهێزبوونی پارتی و لە كەركووك ، واتە چەسپاندنی مافەكانی خەڵكی ئەو شارە هاوشێوەی هەولێر و هەڵەبجە و واتا ئاوەدانی و پارێزگاریكردن لە ئیرادە و ڕێگریكردن لە ستەمكاری نەیارانی كوردستان و بەدڵنییاییەوە سەركەوتنی پارتی و بەهێزتر بوونی ئاسۆیەكی روونی داهاتوویی كەركووكی دڵی كوردستانە .

































































