زاری كرمانجی-سۆران
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی ئەپلیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستپێبکات و ئامادەکاری لۆجیستی بۆ دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ”کارەکانی دەستپێکردنی ئەپلیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک تەواو بووە، سەرقاڵی ئامادەکاری کەلوپەلی لۆجیستین دەمانەوێت لە کوردستان کاری لەسەر بکرێت، راهێنانمان بەکارمەندەکان کردووە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە دەستپێبکات.
دوای کاراکردنی ئەپلیکەیشنەکە خزمەتگوزارییەکانی زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی پسوولەی خۆراک لە نێوان پارێزگاکان و دروستکردنی پسوولەی خۆراکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە کارا دەکرێت.

































































