زاری كرمانجی – هەولێر:
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022 یاسای په‌روه‌رده و فێركاری به‌ده‌نگی 67 ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (12)ـی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاشیگەیاند: به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی، ژمارە 76ـی ساڵی 2012ـی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان كرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لێژنه تایبتمه‌نده‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرا.
ئەوەشی خستەڕوو کە “به‌ر له‌ده‌ستكردن به خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له ده‌نگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان، كه د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماده‌ی به‌شێكی بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له گوته‌یه‌كی كورتدا سه‌باره‌ت پڕۆژه‌یاساكه، ڕایگه‌یاند: “ئه‌مه‌وێ زۆر زۆر سوپاسی لێژنه‌ی په‌روه‌رده، لێژنه‌ی یاسایی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، كه زۆر زۆر ماندووبوون له ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی كه بڕواناكه‌م له مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا ڕاپۆرتی به‌مشێوه‌یه ئاماده‌كرابێ.”
گووتیشی: پێم وایه ڕۆژێكی مێژووییه بۆ سێكته‌ری په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌نگ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر كۆبه‌ندی بابه‌تی په‌روه‌رده، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژووی عێراق و له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا بابه‌تێكی به‌مشێوه‌یه، یاسایه‌كی به‌مشێوه‌یه بێته به‌رده‌می په‌رله‌مان و ئاماده بكرێت بۆ ده‌نگدان، وه‌ک خۆشتان ئاگادارن كه سێ خولی په‌رله‌مان هه‌وڵیان داوه ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌كان نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتووبن، سوپاس بۆ خوا ئێمه توانیمان ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌وان ته‌واو بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەش داوە کە “به‌مجۆره له‌لایه‌ن هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروباری یاسایی و لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاپۆرتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنه‌كانی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، به‌ناوونیشان و مادده و بڕگه‌كانی و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئاماده‌بوو كه (67) په‌رله‌مانتار بوون په‌سند كرا.”
پەرلەمان باسی لەوەش کردووە کە “پاشان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردنی پێشنیازه‌یاساكه، به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ناوونیشان و مادده‌كانی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێشنیازه‌یاساكه خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و چه‌ندین پێشنیاز له‌سه‌ر ناونیشان و مادده‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێشنیازه‌یاساكه به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری ده‌خرانه ڕوو، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبته‌مه‌نده‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت.”
ئەوەشی خستەڕوو کە “به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: “سبه‌ی سه‌عات 10:00ـی به‌یانی درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین”.