زاری كرمانجی – سۆران :
زانایانی زانكۆی نیكۆلاس كۆپەرنیكۆس لە پۆڵەندا، ئامۆژگاری مرۆڤ دەكەن میوە و سەوزەواتی ڕەنگ مۆر بخۆن .
لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن زانایانی زانكۆی نیكۆلاس كۆپەرنیكۆسەوە لە پۆڵەندا ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری Nutrients بڵاوكراوەتەوە، ئەوەی دەرخستووە كە “میوە و سەوزەواتی مۆر وەك شێلمی مۆر، كشمیشی ڕەش، پەتاتەی شیرینی مۆر، و كەلەرمی مۆر دەتوانن چاكبوونەوەی جەستە دوای چالاكیی جەستەیی بەهێز بكەن و خانەكان لە پیربوون بپارێزن.”
لە لێكۆڵینەوەكە ئەوەش هاتووە “كاریگەریی ئەرێنی ئەم خۆراكانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پێكهاتەی ئانتیۆسیانین تێیاندا، كە ڕەنگێكی سروشتییە و ڕووەكەكان بە ڕەنگی مۆر دەردەخات، و ئەم پێكهاتەیە وەك دژە ئۆكسانێك كار دەكات، هەوكردن كەم دەكاتەوە و پشتگیریی تەندروستیی دڵ و بۆرییەكانی خوێن دەكات.”
هاوكات لێكۆڵەران ڕوونیان كردووەتەوە كە”ئانتیۆسیانین كاریگەری لەسەر ڕێڕەوە سەرەكییەكانی خانەكان هەیە وەك (Nrf2) و (NF-κB)، كە یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرگری لە دژی فشاری ئۆكسێنەر، كە هۆكاری سەرەكییە بۆ ماندوویەتی و تێكچوونی خانەكان دوای ڕاهێنانی چڕ.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو كە خواردنی بەردەوامی میوە و سەوزەواتی مۆر لە سیستەمی خۆراكیدا دەتوانێت ڕێگەیەكی سادە و سەلامەت بێت بۆ بەهێزكردنی تەندروستی و زیادكردنی توانای بەرگەگرتنی جەستە و هێواشكردنەوەی پرۆسەكانی پیربوون .

































































