مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگری پاكستان ڕاگەیاند “ئەفغانستان لەبری هیندستان شەڕمان لەگەڵ دەكات.”
خواجە محەمەد ئاسف، وەزیری بەرگری پاكستان ڕایدەگەیەنێت “دەسەڵاتدارانی كابول، پێشتر لە ژێر پارێزگاریی پاكستاندا بوون و لە سەر خاكی ئەوان نیشتەجێ ببوون، بۆیە ئێستا بە هەماهەنگی لەگەڵ هیندستان پیلانمان لە دژ دەگێڕن و شەڕمان لەگەڵ دەكەن،”
ئاسف جەختی لەوەش كردەوە كە پاكستان بە هیچ شێوەیەك سازش لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆیدا ناكات و داواشی لە هاووڵاتییانی ئەفغانی نیشتەجێی ناو وڵاتەكەی كرد كە بە زووترین كات خاكی پاكستان جێبەهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان .

































































