زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو نرخی بەرمێلێك نەوتی سپی ماڵان لە شاری سۆران و دەورووبەری بۆ زیاتر لە 175 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام لەگەڵ دابەشكردنی نەوتی حكوومەت بەسەر هاووڵاتییان نرخەكەی ڕوو لە دابەزینە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “هەفتەی ڕابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بۆ سەرووی زیاتر لە 175 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە داەبەزین كردووە، بەرمیلی بووەتە 165 هەزار دینار”.
ئاشكراشی دەكات: “هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕدا، بەهۆی دابەشكردنی نەوتی حكوومییە لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەمەش نەوتی سپی لەبازاڕ بەردەوام نرخەكەی گۆڕانكاری بەسەردادێت.
































































