محەممەد مەحموود – سۆران :
دوای ئەوەی ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری دەکات له سۆران، دکتۆرەکان بۆ چارەسەرکردنی داوای پشکنینی تیشکی سی تی سکانی لێ دەکەن ، دوای ئەو پشکنینە دەردەکەوێت ئەو کەسە سێ گورچیلەی هەیە، پێشتر ئەو کەسە نەیزانی بوو سێ گورچیلەی هەیە ، ئەوەش لەسەر ئاستی جیهان حاڵەتێکی دەگمەنە.
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند”
حاڵەتێکی دەگمەن و جیاواز لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران تۆمارکراوە،ئەمەش دوای سەردانیکردنی ئافرەتێکی تەمەن ٦٥ساڵی دانیشتووی سۆران بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئازاری میزڵدان سەردانی بەشی ڕاوێژکاری گورچیلەومیزەڕۆی کردوە، دوای ئەوەی پزیشکی پسپۆر داوای گرتنی تیشکی سی تی سکان ( تیشکی تەنوری ) لەلایەن ستافی تیشکی سۆنار، دەردەکەوێت نەخۆشەکە سێ گورچیلەی هەیە، تاکو ئەو پشکنینەی نەکردووە نەیزانیووە کەوا سێ گورچیلەی هەیە، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە لەجیهاندا کەتەنیا چەند کەسێک بەوشێوازە هەن، خۆشبەختانە هەر سێ گورچیلەکانی کاردەکەن وهیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ئاماژەی بەوەشدا ” هەبوونی گورچیلەی سێیەم ئاسایی نییە؛ حاڵەتێکی زگماکی زۆر دەگمەنە کە پێی دەوترێت گورچیلەی سەروو ژمارەیی، کەمتر لە سەد حاڵەت لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراوە. هەروەها دەستەواژەی “گورچیلە 3” دەتوانێت ئاماژە بە قۆناغی سێیەمی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە (CKD) بکات، کە حاڵەتێکی باو و ئاساییە کە گورچیلەکان بە شێوەیەکی مامناوەند زیانیان پێدەگات، بەڵام جیاوازە لە هەبوونی سێ گورچیلەی فیزیکی. ئەگەر سێ گورچیلەت هەبێت
گورچیلەی زیادە: ئەمە ناتەواوییەکی زگماکییە، واتە تۆ لەگەڵیدا لەدایک بوویت.زۆر دەگمەنە: حاڵەتێکی نائاساییە و زۆر کەم حاڵەتی بەڵگەدار هەیە.
دەگۆڕێت: ئەمە چۆن کاریگەری لەسەرت دەبێت بەندە بە گەشەکردن و کارکردنی گورچیلە تایبەتەکە. پزیشکێک پێویستی بە هەڵسەنگاندنی دەبێت.

































































