وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، وادەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بۆ یەک مانگ درێژکرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 16ـی تشرینی یەکەم، کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاربوو 15/10/2025 دوا واده بێت بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره به مه‌به‌ستی رێكخستنی گه‌شتی عومره بۆ هاووڵاتیان بەڵام بە مەبەستی هاوکاریکردنی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە وادەکەمان 15/11/2025 درێژکردەوە.
وتەبێژی حەج و عومرە ڕاشیگەیاند: ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی كوردستان، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه و گرێبه‌ستییان ئه‌نجام نه‌داوه ئاگادار دەکەینەوە به زووترین كات ده‌ست به ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن و گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به بێ كێشه و گرفت پرۆسه‌ی گه‌شتی عومره ئه‌نجام بده‌ن.
هەروەها کاروان ستونی گوتی: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره له سه‌ره‌تای وه‌رزی عومره‌ی ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندین رێنمایی گرنگی ده‌ركردووه و تاوه‌كوو ئێستایش له كۆی 405 كۆمپانیای حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان 242 كۆمپانیا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره ئه‌نجام داوه تاوه‌كوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌شتی عومره بكه‌ن.

































































