زاری كرمانجی- سۆران:
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌م، دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان، پرۆژه‌ی گرێبەستیی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی نه‌وتی سپی ماڵان بەسەر هاووڵاتییان لە سنووری پارێزگای هەولێر راگه‌یه‌نرا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پرۆژه‌ی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباری داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له كابینه‌ی نۆدا.
پڕۆژەكه خزمەتگوزارییه‌كی گشتیی بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دابین ده‌كات كه مافی هەموو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت، به‌مه‌ش له داهاتوودا هەموو خێزانێك دەبێتە خاوەنی كارتی تایبەتی خۆی بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی و مافی پارێزراو دەبێت.
بڕیار وایه، پارێزگاری هه‌ولێر له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و كارتانه بكات و له قۆناغی یه‌كه‌مدا 450 هه‌زار هاووڵاتیی هه‌ولێر لێی سوودمه‌ند ده‌بن .
جگه له‌وه‌ش چاوه‌روان ده‌كرێت 50 هه‌زار هاووڵاتیی خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیش له‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن، تیایدا سوودمهندبن.
پڕۆسه‌كه به جۆرێكه كە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە ڕێگەی ئامێری كارتەکانەوە خزمەتگوزارییه‌كه دەگەیەنن بە هاووڵاتییان، هاووڵاتییانیش هەتا كارتەكەی خۆی بەكار نەهێنێت بەشە سووتەمەنییەکەی هەر دەمێنێت و نافەوتێت.

































































