زاری کرمانجی ـ سۆران
دكتۆر عادل حوسين پزيشكى گشتى دهڵێت قەستەرەی دڵCardiac catheterization بریتییە لە دانانی لوولەیەكی باریك بۆ ناو خوێنبەر یان خوێنهێنەرێك لە ران، باسك یان لە ناوچەی ملدا تا دەگاتە ناو دڵ ئینجا بۆخوێنبەرەكان دەجوولێنرێت و لەكاتی پێویست بۆیە فڕی دەدات بۆبینینی خوێنبەرەكان بە هۆی تیشكی X ی راستەوخۆ.
قەستەرە سوودی هەیە بۆ دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی ئەم حاڵەتانە: دەستنیشانكردنی شوێنی گیران یان تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، وەرگرتنی سامپلی شانەیی لەناوپۆشی دڵ، پێوانەكردنی پەستان و ئاستی ئۆكسجین لەناو دڵ وسییەكاندا، هەروەها دەستنیشانكردنی گرفت یان كەموكوڕی لە خودی دڵ وزمانەكانی دڵدا، بەكارهێنانی بالۆن بۆ كردنەوەی خوێنبەری گیراو،دانانی (دەعامە ) بۆ هێشتنەوەی خوێنبەر بە كراوەیی،داخستنی هەر كونێك لە دڵدا، دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی سەقەتی زگماكی دڵ، گۆڕین یان چاككردنەوەی زمانەكانی دڵ. قەستەرە بەگشتی 30-60 خولەك دەخایەنێت و بە دەگمەن دەبێتەهۆی ئاڵۆزی مەترسیدار كە بریتین لە: خوێنبەربوون، سەرهەڵدانی نۆرەی دڵ یان جەڵتەی مێشك، تێكدانی ئەو خوێنبەرەی كەكاسیتەرەكەی گەیشتۆتە ناوی، ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ،پەیدابوونی هەستەوەری بەرانبەر بە بۆیەی بەكارهاتوو، گرفت لەگورچیلەكان، هەوكردن، پەیدابوونی تۆپەڵی خوێنی مەییو ، دڕانی شانەكانی دڵ یان خوێنبەر.
































































